مه‌کری ژنان، وه‌رگێرانی که‌ریم حیسامی رۆژێک پادشا له وه‌زیری خۆی پرسی: پیاو به مهکرتره یا ژن؟
وه‌زیر له وه‌ڵامدا وتی: دیاره ژن به مهکرتره.
پاشا وتی: ئێستا که تۆ پێت وایه، ژن به مهکرتره ده‌بێ به‌ڵگه‌م بۆ بێنیته‌وه. چل رۆژ مۆڵه‌تت ده‌بێ. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه نه‌هێنی له سه‌رت ده‌ده‌م.
وه‌زیر خه‌مگین بوو. بیری کرده‌وه چ بکا. له سه‌ری ده‌درێ و ده‌کوژرێ. باشتر وایه سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ و بروا. له‌م شاره‌دا ژنێک هه‌بوو به ناوی فدان. هه‌موو جارێ که تووشی وه‌زیر ده‌بوو، گاڵته‌ی له گه‌ڵ ده‌کردو ده‌یه‌ویست بیخهڵهتێنێ.
به‌ڵام وه‌زیر خۆی به ده‌سته‌وه نهدهداو گوێی نهدهدایهو ده‌یوت: ئه‌م قسانه چیه. شتی وا چۆن ده‌بێ؟ من و تۆ له شارێکدا ده‌ژین و خه‌ڵک پێمان بزانێ ئابڕوومان ده‌چێ.
وه‌زیر ویستی به‌ر له‌وه‌ی له شار ده‌ربچێ، بۆ دواجار له جاده‌و کۆڵانی شاردا بسووڕێته‌وه‌و ماڵئاوایی له شاره‌که‌ی بکا. له قه‌راخ شار تووشی فدان بوو.
فدان وتی: جه‌نابی وه‌زیر سڵاو. ئه‌وه بۆچی وا بێ وازو خه‌مگینی؟ چۆنه ببیه میوانی من و له گه‌ڵم بێی تا خه‌م و خه‌فه‌تت له بیر به‌رمه‌وه؟
وه‌زیر له دڵی خۆی دا وتی: تازه خوو هیچم نه‌ماوه له کیسم بچێ. له‌م شاره‌ش ده‌ڕۆم و ئیتر لێره ناژیم. بۆچی له گه‌ڵی نه‌چم و بزانم چی له من ده‌وێ؟ پاشان به فدانی وت: به خۆشیه‌وه، ئێستا کاتم هه‌یه‌و ئازادم.
فدان که‌وته پێش و وه‌زیر به دوایدا، رۆیین تا گه‌یشتنه ماڵ. فدان وه‌زیری له ژوورێک دانا‌و له په‌نای دانیشت و ده‌ستیان به قسان کرد. پاشان فدان هه‌ستاو وتی: چرکه‌یه‌ک ده‌چمه ده‌رو دێمه‌وه. چاوه‌روانم به و لێره نه‌جووڵێی.
فدان چووه ده‌رو ده‌رگای له سه‌ر وه‌زیر داخست. چووه کن مێرده‌که‌ی که بازه‌رگان بوو و له دوکان کاری ده‌کرد. وتی: ده‌زانی چیه؟ خه‌ونێکی ناخۆشم دی. له خه‌ونمدا تۆ له سه‌ر دار که‌وتبووی و هه‌ر دوک ده‌ستت شکا بوو. خۆم پێ رانه‌گیراو به غار هاتم بزانم به‌ڵایه‌کت به سه‌ر نه‌هاتبێ.
ده ساڵ بوو مێردی پێ کردبوو، بۆ ته‌نیا جارێکیش نه‌چوو بووه دوکانه‌که‌ی. مێرده‌که‌ی زۆری پێ خۆش بوو که ژنه‌که‌ی چووه له دوکان سه‌ری بدا‌و نه‌یده‌ویست بچێته‌وه. خزمه‌تکاره‌که‌ی بانگ کرد‌و وتی: بڕۆ زوو مریشکێک بکه که‌باب و میوه‌و شه‌ربه‌ت بێنه.
ژن و مێرد ده‌ستیان کرد به خواردن و فدان وتی: وه‌ره با سنجاخ شکێنه بکه‌ین.
مێرده‌که‌ی وتی: زۆر باشه. ئه‌گه‌ر تۆ بردته‌وه، هه‌رچیت بوێ بۆت ده‌کڕم.
ژن و مێرد سنجاخی سینه‌ی مریشکیان شکاند‌و فدان وتی: له بیرت نه‌چێ، هه‌رچیم پێت دا بڵێ له بیرمه. ئێستا من ده‌ڕۆمه‌وه بۆ ماڵ و نانێکی خۆشت بۆ ساز ده‌که‌م و نیو سه‌عاتێکی دیکه وه‌ره‌وه.
به‌ڵام وه‌زیر له‌و لاوه نیگه‌ران بوو. سه‌عاتێکی پێچوو، فدان نه‌هاته‌وه. سه‌ره‌نجام ده‌رگا کرایه‌وه‌و فدان هاته ژووره‌وه. وه‌زیر وتی: چیت به سه‌ر هات و له کوێ بووی؟ چه‌ند سه‌عاته چاوه‌روانتم.
له ڕێگادا ماتهڵیان کردم. خۆت ناڕه‌حه‌ت مه‌که. فدان له په‌نا وه‌زیر دانیشت و ده‌ستی به نازو نووزو لاواندنه‌وه‌ی وه‌زیر کرد. وه‌زیر ورده ورده وه غیره‌ت که‌وت و ویستی له ئامێزێ بگرێ، له پڕ له ده‌رگایان دا. وه‌زیر ترسا و پرسی: ئه‌وه کێیه؟
فدان له وه‌ڵامدا وتی: مێرده‌که‌مه. ئێستا تۆ لێره ببینێ ده‌تکوژێ.
وه‌زیر وتی: ئه‌ی خوا، چ به‌ڵایه‌کت به سه‌ر هێنام. من که رێگام به تۆ نه‌گرتبوو. تۆ خۆت منت هێنایه ئێره‌و ئێستا به کوشتنم ده‌ده‌ی؟
له‌م کاته‌دا زیاتر له ده‌رگایان دا‌و بازرگان هاواری کرد: ئافره‌ت ده‌رگا بکه‌وه. له گه‌ڵ کێ قسان ده‌که‌ی؟
فدان له سه‌رخۆی وتی: له گه‌ڵ دڵداره خۆشه‌ویسته‌که‌م. تاوێک راوه‌سته ئێستا ده‌رگات لێ ده‌که‌مه‌وه.
وه‌زیر له ترسان ره‌نگی په‌ڕی و وتی: ئه‌وه ده‌ڵێی چی؟ عاقڵ به تکا ده‌که‌م، فکرێکم بۆ بکه و رزگارم که. تۆ خوشکی منی.
ئه‌گه‌ر له باره‌ی من بیری خراپ نه‌که‌یته‌وه، رزگارت ده‌که‌م. رابه بچۆ ناو ئه‌و سندووقه.
وه‌زیری خسته ناو سندووق و ده‌رگای لێ قوفڵ کرد‌و چوو ده‌رگای له میرده‌که‌ی کرده‌وه. مێرده‌که‌ی وه‌ک گورگی هار وه‌ژوور که‌وت و په‌لاماری فدانی دا‌و وتی: کوا دڵداره‌که‌ت؟ چی لێهات؟ زوو پێم بێژه.
فدان به پێکه‌نینه‌وه کلیلی سندووقه‌که‌ی بۆ راکێشاو وتی: له‌و سندووقهدایه. ها بیکه‌وه. وه‌زیر له ترساندا سیس ببوو. بازرگان کلیلی له فدان وه‌رگرت و فدان هاواری کرد وتی: فه‌رامۆش. بردمه‌وه‌و دۆڕاندت. ئێستا چیم ده‌وێ ده‌بێ بۆم بکڕی.
بازرهگان وتی؛ ئاخ ئه‌وه چ گاڵته‌یه‌ک بوو؟ که‌می مابوو بتکوژم. بۆ بردنه‌وه‌ی چۆله مێشکێن گاڵته‌ت پێکردم؟
فدان پڵاوی لێ نابوو. ویستی بۆی بێنێ، مێرده‌که‌ی وتی؛ نا نا درهنگمه. که‌س له دوکانه‌که‌دا نیه. ژنه‌که‌ی ماچ کرد‌و چووه‌وه بۆ دوکان.
فدان ده‌رگای سندووقی کرده‌وه، وه‌زیری به نیوه گیانی هێنایه ده‌ر. وه‌زیر خۆی پێ رانه‌گیرا که‌مێک دانیشت و پاشان بێ ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی بکات لێیدا رۆیی. بێ راوه‌ستان یه‌ک راست چوو بۆ باره‌گای شا. له دڵی خۆیدا ده‌یوت: ئیتر نابێ له شار بچمه‌ده‌ر. به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌تر له‌مه بۆ مه‌کری ژن ده‌ست ناکه‌وێ. چوه باره‌گای شا و شا پرسی: ها وه‌زیر، به‌ڵگه‌ت بۆ مه‌کری ژن هێناوه یا نه؟
وه‌زیر وتی: به‌ڵێ گه‌وره‌م. حکایه‌تی خۆی و فدانی بۆی گێڕایه‌وه.
پادشا وتی: حه‌قته، تۆ راست ده‌که‌ی. ژن له پیاو به مهکرتره. ئه‌ویش نه‌زمی جیهانه‌و هیچی له گه‌ڵ ناکری.
نووسه‌ر: کۆ: م.ب. رۆدینکۆ هه‌روه‌ها، له وه‌رگێرانی له فارسی: که‌ریم حیسامی